بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئلێکساندەر لۆکاشێنکۆ» سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ڕۆژی ھەینی وتیشی: شەڕی ئۆکرانیا لە زووترین کات دا ڕێککەوتننامەی ئاشتیی لێ دەکەوێتەوە، پوتین گەڵاڵەیەکی جێی قەبوڵ ئاراستەی «زلێنێسکی» دەکات ھەتا ڕێککەوتننامە ئاشتی واژۆ بکرێت.
ئەم کاربەدەستە باڵایەی دەوڵەتی بیلاڕووس ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، ئەمڕۆ بەستێن بۆ ڕێککەوتن لە نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا خۆش کراوەو لە ئەنجام دا «زلێنێسکی» دەبێ بە قۆستنەوەی ئەم ھەلە ڕێککەوتننامە لەگەڵ پوتین واژۆکات، ئەگینا بەم زووانە ناچار دەبێ بەڵگەنامەی خۆ بەدەستەوەدانی ئۆکرانیا واژۆ بکات.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، بە دڵنیاییەوە ڕووسیا قەت ئەم شەڕەی لەگەڵ ئۆکرانیا نادۆڕێنێ.
342/